XtGem Forum catalog
سؤزى دايك
Dlzar
سؤزى دايك
ئه‌بو هوره‌یره‌ خوای لئ رازى بيت ده‌فه‌رموويت پيغه‌مبه‌ری خوا دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بيت فه‌رموویه‌تی دوو ئافره‌ت له‌ چه‌وانییه‌كدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رؤیشتن هه‌ریه‌كه‌یان كوريكی خؤی له‌گه‌لدا بوو گورگيكیان لئ په‌یدا بوو منداليكیانی فراند ژنه‌كان له‌ناو خؤیاندا كه‌وتنه‌ شه‌ره‌وه‌ ئه‌ویان ده‌یووت منداله‌ براوه‌كه‌ هی من نییه‌ هی تؤیه‌ ئه‌وی تریشیان هه‌مان قسه‌ی ده‌كرد بئ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كيشه‌كه‌یان چوونه‌ خزمه‌ت داود پيغه‌مبه‌رسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بيت ئه‌ویش حوكمی ده‌ركرد كه‌ مناله‌ زیندووه‌كه‌ هی ئافره‌ته‌ گه‌وره‌كه‌یانه‌ كه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ سليمان پيغه‌مبه‌ریان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بيت بینی و مه‌سه‌له‌كه‌یان تئ گه‌یاند ئه‌ویش فرمانی دا چه‌قؤیه‌كی بؤ بهينن چه‌قؤكه‌یان بؤ هينا و فه‌رمووی ئیستا ئه‌م منداله‌ ده‌كه‌م به‌ دوو كه‌رته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌تان نیوه‌ی ده‌ده‌مئ كه‌ ئافره‌ته‌ بچوكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بیست قیژاندی و ووتی ره‌حمه‌تی خوات ليبيت كاری وامه‌كه‌ مناله‌كه‌ هی ئه‌و ژنه‌یه‌ بیده‌ به‌ ئه‌و ئیتر سليمان پيغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بيت حوكمی كرد كه‌ مناله‌كه‌ بده‌ن به‌ژنه‌ بچوكه‌كه‌ حدیث صحیح متفق علیه
www.dlzar.tk