Dlzar
سودی خويندنی زیکری دوای نويژه‌ فه‌رزه‌کان له‌رووی زانستیه‌وه
يادى خواى گه‌وره‌ له‌ قورئان و سوننه‌تى پاكى پيغه‌مبه‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم زؤر جه‌ختى كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ ‏تايبه‌تى رؤژى پينج جار دواى نويژه‌كان به‌راستى ئه‌وه‌ش گرنگى خؤى هه‌يه‌‏ ‏له‌م دواييانه‌دا زاناى ده‌رونناس دكتؤر محمد حافظ الاطرونى مامؤستا و سه‌رؤكى به‌شى نه‌خؤشى ده‌روونى كؤليژى ‏پزيشكى المنصوره‌ له‌ ميصر گه‌يشته‌ ئه‌و راستييه‌ى كه‌ ته‌سبيحات كردن رؤژى پينج جار دواى نويژه‌كان زؤر ‏كاريگه‌رييان هه‌يه‌ له‌سه‌ر ميشك و ئارامى ده‌كات چونكه‌ ميشك له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ته‌زووه‌ كاره‌باييه‌ى كه‌ هه‌يه‌تى چوار ‏شه‌پؤلى كاره‌بايى دروست ده‌كات و دوانيان ده‌بنه‌ هؤى دله‌راوكئ و نائارامى و ، دوانيشيان ده‌بنه‌ هؤى ئارامى و ‏دلنييايى جا دانيشتن دواى نويژو ته‌سبيحات كردن ئه‌و دوو شه‌پؤله‌ى ئارامى به‌هيز ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش مرؤف دل خؤش ‏و ئارام ده‌بيت ئه‌مه‌ش يه‌كيكه‌ له‌ زيكره‌كانى دواى نويژ سبحان الله ٣٣ جار ، الحمد لله ٣٣ جار ، الله أكبر ٣٣ جار ، پاشان بلئ ‏‏لا إله الا الله وحده لا شريك له،له الملك له الحمد وهو على كل شىء قدير، هه‌ركه‌سيك ئه‌مه‌ بليت دواى هه‌موو ‏نويژيكى فه‌رز ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانى خوَش ده‌بيت ئه‌گه‌ر چى به‌ وينه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌رياش بيت . رواه ‏مسلم1/418
www.dlzar.tk

Ring ring