Polly po-cket
عمری كوری عبدالعزیز
D
عمری كوری عبدالعزیز
كاتئ‌ عمری كوری عبدالعزیز ره‌حمه‌تی خوای لئ بيت بوو بو جينشین نوسراويكی نارد بؤ پيشه‌وا حه‌سه‌نی كوری ئه‌بی لحه‌سه‌نی به‌صری كه‌ ئاكارو ره‌وشته‌كانی پيشه‌وای دادپه‌روه‌ری بؤ بنوسئ حه‌سه‌نیش ره‌حمه‌تی خوای لئ بيت ئه‌وه‌ی بؤ نوسی ئه‌وه‌ بزانه ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران كه‌ پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر راستكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لاریه‌كه‌و شكينه‌رو كه‌له‌پچه‌ی هه‌موو سته‌مكاريه‌ چاككه‌ری هه‌موو خراپكراويكه‌ و هيزی هه‌ر بئ ده‌سه‌لاتيكه‌ و دادی هه‌موو سته‌مليكراويك و په‌ناگه‌ی هه‌موو ليقه‌وماويكه‌وه‌ پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران وه‌ك شوانی به‌ به‌زه‌یی یه‌ بؤ حوشتره‌كه‌ی كه‌ بؤ باشترین له‌وه‌رگای ده‌بات و ده‌یپاريزيت له‌ له‌وه‌رگای وشك و خراپ و له‌مار ده‌یپاريزيت و له‌ناره‌حه‌تی گه‌رماو سه‌رما ده‌یشاريته‌وه‌هه‌روه‌ها پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران وه‌ك باوكيكی نزیكه‌ له‌منداله‌كه‌یه‌وه‌ به‌مندالی هه‌لیان بؤده‌دا و به‌گه‌وره‌یی فيریان ده‌كات تا له‌ ژیاندایه‌ كاسپیان بؤده‌كات وبؤ كاتی مردنیش بؤیان پاشه‌كه‌وت ده‌كاتهه‌روه‌ها پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران وه‌ك دایكی به‌سؤزو میهره‌بان وایه‌ بؤمنداله‌كه‌ی به‌سه‌ختی هه‌لیده‌گرئ و به‌سه‌ختی لئ‌ ده‌بيته‌وه‌ وبه‌ مندالی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و شه‌ونخونی پيوه‌ده‌كات و ئه‌وكاته‌ ئارام ده‌بيت كه‌ كؤرپه‌كه‌ی ئارام بيت به‌ینئ‌ شیری ده‌داتئ‌ و به‌ینئ‌ له‌شیری ده‌بيته‌وه‌ تا فيری خه‌لكی بكات به‌ته‌ندروستی خؤشحال ده‌بيت و به‌نه‌خؤشی و شه‌كه‌تی غه‌مبار ده‌بئ‌هه‌روه‌ها پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران راسپيردراوی هه‌تیوان و خه‌زينه‌ی هه‌ژارانه‌ و مندالانیان په‌روه‌رده‌ ده‌كات و به‌گه‌وره‌مانیشیان ئازوقه‌ ده‌دات هه‌روه‌ها وه‌ك دله‌ له‌ناو جه‌سته‌دا به‌ سه‌لامه‌ت بوونی ئه‌و جه‌سته‌ش سه‌لامه‌ت ده‌بئ و به‌ خراپ بوونیشی جه‌سته‌تيك ده‌چئ‌ و خراپ ده‌بئ‌هه‌روه‌ها پيشه‌وای دادپه‌روه‌ر كه‌سيكه‌ له‌ نيوان خوداو به‌نده‌كاندا وه‌ستاوه‌ گوئ له‌ وته‌ی خوا ده‌گرئ و ده‌یدات به‌ گوئ‌ی به‌نده‌كاندا و له‌ په‌روه‌ردگاریان ده‌روانئ و ئه‌ویان نیشان ده‌دات هه‌ر به‌ره‌و لای خوا رئ ده‌كات و ئه‌وانیش بؤلای ئه‌و ده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران له‌و مولكه‌دا كه‌ خوا پيی داویت وه‌ك ئه‌و عه‌بده‌ مه‌به‌ كه‌ گه‌وره‌كه‌ی متمانه‌ی پيده‌كات و مال و مندالی ئه‌داته‌ ده‌ستی كه‌چی ماله‌كی په‌رش و بلاو كرده‌وه‌ و منداله‌كانیشی ده‌ربه‌ده‌ر كردو به‌وجؤره‌ ئه‌هله‌كه‌ی هه‌ژاركردوو مال و سامانه‌كه‌شی به‌ش به‌ش كردئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران كه‌ خوای گه‌وره‌ بؤیه‌ سنوره‌كانی دیاریكردوه‌ تا ريگری له‌ پیسی و خراپه‌كاری بكريت ئیتر به‌و كه‌سه‌ چی ده‌ليیت كه‌ راگرتن و جيگیركردنی سنوره‌كانی به‌ده‌سته‌خؤی خراپه‌كاری ده‌كات هه‌روه‌ها خودا قصاص ی له‌به‌ر خاتری پاراستنی ژیانی به‌نده‌كانی بریارداوه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سيك كه‌ ده‌با قصاص ی بؤ وه‌رگرتبایه‌ته‌وه‌ خؤی بیانكوژيت چی ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران یادی مه‌رگ و دوای مردن و كه‌می شوينكه‌وته‌كانت و پشتیوانه‌كانت له‌و كاته‌و ساته‌دا بكه‌ وه‌ تويشوو بؤ ئه‌و كاته‌و بؤ كاتی تؤقینی هه‌ره‌گه‌وره‌ بؤ خؤت بخه‌ره‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ماليكی دیكه‌ت هه‌یه‌ جیاواز له‌م ماله‌ی ئیستا تيیدایت و له‌وئ‌ به‌ خاك ده‌سپيردريیت و خؤشه‌ویستانت جيت ده‌هيلن و له‌ قولایی گؤردا به‌ تاك و ته‌نها ته‌سلیمت ده‌كه‌ن ده‌ی ئه‌و زاده‌ی بؤ هه‌لگره‌ كه‌ له‌ گه‌لت ده‌مينيته‌وه‌ یوم یفر المر‌و من أخیه * وأمه وأبیه * و صاحبته و بنیه ئه‌وه‌ت له‌ یادبيت ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران كه‌ ئه‌و رؤژه‌ی إذا بعثر ما فی القبور * وحصل ما فی الصدور ئه‌و رؤژه‌ نهينیه‌كان ئاشكرا ده‌بن و په‌راویش گه‌روه‌و بچوك ده‌خوينيته‌وه‌ ئیستا كه‌ هيشتا له‌ده‌رفه‌تدایت ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران وه‌ ئه‌جه‌لت نه‌هاتووه‌ و بئ هیوا نه‌بویت به‌ فه‌رمانی نه‌زانه‌كان حوكمی به‌نده‌كانی خوا مه‌كه‌ز ده‌رهه‌ق به‌وان ريگه‌ی سته‌مكاران مه‌گره‌و خؤبه‌زلزانه‌كان زال مه‌كه‌ به‌سه‌ر بئ هيزو چه‌وساوه‌كاندا چونكه‌ ئه‌وان ده‌رهه‌ق به‌ باوه‌رداران هیچ هه‌ليك له‌ده‌ست نایه‌ن و هیچ باكیان نیه‌ تؤش ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ت كرد ئه‌وا تاوان و گوناهی خؤت و ئه‌وانیش هه‌لده‌گریت وریابه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌لتنه‌خه‌له‌تينن كه‌ له‌به‌دبه‌خت كردنی تؤ چيژ وه‌رده‌گرن و خؤیان له‌ خؤشیه‌كانی دونیا ئه‌خؤن به‌ نه‌هيشتنی خؤشیه‌كانی تؤ له‌ ئاخیره‌تدا سه‌یری تواناو ده‌سه‌لاتی ئه‌مرؤت مه‌كه‌ به‌لكو سه‌یری بئ‌ ده‌سه‌لاتی سبه‌ینيت بكه‌ ئه‌وكاته‌ی كه‌ دیلی په‌تی مه‌رگیت و له‌نيو ده‌ستی خودا وه‌ستاویت له‌به‌ر چاوی فریشته‌كان و پيغه‌مبه‌ران و نيردراواندا و له‌ رؤژيكدا كه‌ هه‌موویان روویان له‌ په‌روه‌ردگاریانه‌له‌ راستیدا من ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران ئه‌گه‌ر چی به‌م ئامؤژگاریه‌م نه‌گه‌شتومه‌ته‌ پله‌ی كاملان و ژیرانی پيش خؤم ئه‌م نوسراوه‌ت بؤ ده‌نيرم وه‌ك ده‌رمانسازيك كه‌ چؤن خؤشه‌ویسته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌رمانی تال و سه‌ختی پيده‌دات به‌ ئوميدی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی له‌ كؤتایدا سلاو و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای په‌روه‌ردگارت لئ بيت.ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران
www.dlzar.tk