XtGem Forum catalog
وه‌یسی قه‌ره‌نی
Qarani
وه‌یسی قه‌ره‌نی
یه‌كيكه‌ له ‌باشترین خواناسان و پیاوچاكانى تابیعی، ناوى ته‌واوى أویس بن عامر بن بن جریر بن مالك المرادى القرني به‌ره‌چه‌له‌ك یه‌مه‌نى‌یه‌, ژیانى له ‌سه‌رده‌مى پيغه‌مبه‌ردا بووه‌ صلى الله علیه‌ وسلم به‌لام به‌خزمه‌تى نه‌گه‌یشتبوو پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم له‌ باسى وه‌یس دا فه‌رمویه‌تى أویس القرنى خیر التابعین واته‌ وه‌یسى قه‌ره‌نى باشترین و چاكترینى تابیعینى ئه‌سحابى منه‌, وه‌ زؤر جار رووى موباره‌كى ده‌كرده‌ ولاتى یه‌مه‌ن و ده‌یفه‌رموو إنى لاجد نفس الرحمن من قبل الیمن ده‌یفه‌رموو من بؤن و هه‌ناسه‌ى خواپه‌رستى راسته‌قینه ‌له‌یه‌مه‌نه‌ وه‌ ده‌كه‌م به‌هؤى یه‌كيك له‌ ئه‌ولیایانى ئومه‌ته‌كه‌م كه‌ وه‌یسى قه‌ره‌نی‌یه‌, ئه‌م پیاو چاكه‌ خاوه‌نى چه‌ندین دوعاى به‌ ناوبانگه‌. پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم لاى هاوه‌لان ده‌فه‌رمويت ئه‌ى هاوريیانم, ئيوه‌ نازانن له‌ ناو حازرانى ئوممه‌تى مندا به‌نده‌یه‌كى خواى گه‌وره‌ هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ لاى خوا خؤشه‌ویسته ‌له‌رؤژى دوایدا به‌هؤى شه‌فاعه‌تى ئه‌وه‌وه ‌خواى گه‌وره‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى تووكى مه‌رى تایفه‌ى ره‌‌بیع و موزه‌ر له‌ گوناهـبارانى ئوممه‌تى من خؤش ده‌بيت هاوه‌لان زؤریان ئه‌و فه‌رمایشته‌یان لاسه‌یر بوو, فه‌رموویان قوربان ئه‌وه‌ كئ یه‌ چى كه‌سه‌ و چى كاره‌یه‌ فه‌رمووى به‌نده‌یه‌كه‌ له‌ به‌نده‌كانى خودا, فه‌رموویان ئیمه ‌هه‌موومان به‌نده‌ی خوداین, وتیان ناوى چى‌یه‌ فه‌رمووى وه‌یسى قه‌ره‌نى یه‌, وتیان قوربان تائيستا به‌خزمه‌تت گه‌یشتووه‌, یان ده‌گات فه‌رمووى تائيستا به‌ چاوى سه‌ر منى نه‌دیوه‌، به‌لام به‌ چاوى دل زؤر جار هاتؤته‌ لام و منى دیوه, هاوه‌لان ئه‌وه‌نده‌ى تر سه‌ریان سورما ووتیان قوربان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ عاشقى دیدارى جه‌مالى جه‌نابته‌ بؤ تائیستا نه‌هاتؤته‌ خزمه‌تت, فه‌رمووى له‌به‌ر دووشت یه‌كه‌م زؤربه‌ى كات مه‌جزوبه ‌و له‌ حاله‌تى جه‌زبه‌دایه ‌و منى له‌به‌ر چاوه‌. دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ شه‌رع لانه‌دا و پيى نه‌كراوه‌ بيته‌ لام، له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكيكى زؤر پیرى هه‌یه‌ كويربووه‌, خزمه‌تى ده‌كات، فه‌رمووى وه‌یسى قه‌ره‌نى به‌رؤژ ده‌چيته‌ لاى وشتر و مه‌رومال, كه‌ ئيواره‌ش ده‌بيت ده‌چيته‌ خزمه‌تى دایكى و بئ دلی دایكى ناكات, له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكى به‌جئ نه‌هيليت بؤیه‌ نایه‌ته‌ لام هاوه‌لان وتیان ئه‌ى خؤشه‌ویستى خودا ئایه‌ ئيمه‌ چاومان به‌ وه‌یسى قه‌ره‌نى ده‌كه‌ويت، پیغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم كه‌ميك بئ ده‌نگ بوو پاشان سه‌رى به‌رز كرده‌وه ‌و رووى كرده‌ حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كرى سدیق ره‌زاى خوداى له‌سه‌ربيت فه‌رمووى تؤ وه‌یسى قه‌ره‌نى نابینى, به‌لام له‌م كومه‌له‌تان عومه‌ر و عه‌لى ره‌زاى خودایان له‌سه‌ر بيت چاویان پئ ده‌كه‌ويت فه‌رموویان قوربان ناونیشانى چىیه‌ فه‌رمووى ئیستا شوانه ‌وه‌لاى چه‌پى له‌ به‌رى ده‌ستى به‌قه‌ده‌ر درهه‌ميك خاليكى سپى پيوه‌یه‌, به‌لام ئه‌و خاله‌ په‌ره‌و به‌له‌كى نى‌یه،‌ به‌لكو نیشانه‌یه‌. فه‌رمووى ئه‌گه‌ر چاوتان پيكه‌وت سه‌لامى منى پئ بگه‌یه‌نن و پئ ى بلين دوعا بؤ ئومه‌تم بكات. پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم وه‌یسى قه‌ره‌نى زؤر خؤش ویست، وه‌ ده‌لين كاتيك كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم نه‌خؤش كه‌وت پئ‌یان فه‌رموو قوربان ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته‌ جه‌نابت وه‌فاتت فه‌رموو جبه‌ى موباره‌كت بده‌ین به‌كئ وه ‌شایه‌نى شانى كئ یه‌ له‌وه‌لامدا فه‌رمووى بیده‌ن به‌ وه‌یسى قه‌ره‌نى‌ زؤرى نه‌خایه‌ند پيغه‌مبه‌رمان صلى الله علیه‌ وسلم وه‌فاتى فه‌رموو, له‌ پاشدا حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خوداى له‌ سه‌ربيت دوسال و سئ مانگ خه‌لافه‌تى كرد و له‌ ته‌مه‌نى شه‌ست و سئ سالیدا ئه‌ویش له‌ سالى سیانزه‌ى كؤچیدا وه‌فاتى كرد، له‌ سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى عومه‌ر دا ره‌زاى خوداى لئ بيت كه‌ چوار جار ته‌شریفى هيناوه‌ بؤ ولات ىشام، جاريكیان ريى ده‌كه‌ويته‌ شارى كوفه‌ى لاى نه‌جه‌ف كه‌ حه‌زره‌تى عه‌ لى له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ل ده‌بيت, له‌ رؤژى هه‌ینى‌دا حه‌زره‌تى عومه‌ر ره‌زاى خوداى لئ بيت ده‌چيته‌ سه‌ر مینبه‌ر و وتارى هه‌ینى ده‌خوينيته‌وه‌ و له‌ پاشان روو ده‌كاته‌ خه‌لكه‌كه ‌و ده‌ليت ئه‌ى خه‌لكینه‌ له‌ تایه‌فه‌ى قه‌ره‌نى كه‌ستان له‌ ناودایه‌ كه‌سیان لئ ده‌ناسن وتیان به‌لئ ئه‌ى خه‌لیفه‌ چه‌ند كه‌سيكیان هه‌لسانه‌ سه‌رپئ وخؤیان نیشاندا، حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى كه‌ستان وه‌یسى قه‌ره‌نى ده‌ناسن فه‌رموویان به‌لئ قوربان ده‌یناسین، وتیان به‌لام وه‌یس پیاويكى وانیه‌ جه‌نابت ئه‌حوالى بپرسیت, كابرایه‌كى شيتى ديوانه‌یه‌ به‌زؤرى له‌ ده‌شت و سه‌حرا ده‌ژى, هه‌ر شوينيك خه‌لكى لئ بيت رووى تئ ناكات, كاتئ خه‌لك كه‌یف خؤشه‌و پئ ده‌كه‌نئ ئه‌و ده‌گرى, كه‌ خه‌لك غه‌مبارن ئه‌و پئ ده‌كه‌نئ, حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى ده‌زانن ئيستا له‌ كوئ یه‌ ووتیان به‌لئ ئيستا له‌ فلان جئ‌یه‌, حه‌زره‌تى عومه‌ رو عه‌لى ره‌زاى خودایان لئ بيت و چه‌ند پیاويكى شاره‌زا رؤیشتن, كه‌ چوون ته‌ماشاین كرد له‌ سوجده‌دایه‌ و نويژ ده‌کات، له‌ پاش ته‌واو بوونى نويژه‌كه‌ سه‌لامیان له‌ یه‌ك كرد حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى ئه‌ى شوان ناوت چییه‌ وتى عه‌بدولا، فه‌رمووى هه‌مومان عه‌بدى خواین, فه‌رمووى ناوم وه‌یسه‌ پيى فه‌رموو ده‌ستى راستم نیشان بده‌, وه‌یس ده‌ستى راگرت حه‌زره‌تى عومه‌ر ئه‌و نیشانه‌ى بینى كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم فه‌رموو بووى. حه‌زره‌تى عومه‌ر ده‌ستى گرت و ماچى كرد، فه‌رمووى ئه‌ى وه‌یس پيغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تى هه‌ر كاتئ چاوتان به‌وه‌یس كه‌وت سه‌لامى منى پئ بگه‌یه‌نن, ئه‌و جبه‌ى منیشى به‌ خه‌لات بده‌نئ و پيى بلين دوعاى خير بؤ ئومه‌تم بكات وه‌یسى قه‌ره‌نى ووتى كوا خه‌لاته‌كه‌م بده‌نئ تادوعا بؤ ئوممه‌تى پيغه‌مبه‌ر بكه‌م, جبه‌ى پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه‌ وسلم یان دایه ‌و هه‌نديك دوركه‌وته‌وه‌ به‌ سو‌جده‌دا كه‌وت دوعاى بؤ ئوممه‌ت كرد., وتیان پيى تؤ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ دلسؤزى بوى، بؤچى به‌ خزمه‌تى نه‌گه‌شتى وتى ئه‌ى عومه‌ر سويند به‌ خوا كه‌ هه‌والى شكاندنی ددانى پيغه‌مبه‌رم بیست صلى الله علیه‌ وسلم قه‌رارم نه‌گرت و ئارامم لئ برا له‌ تاودا, ته‌واوى دانه‌كانى خؤمم هه‌لكه‌ندن, هه‌رددانيكم هه‌لده‌كه‌ند ده‌م ووت له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌یان نه‌بوبئ ئازارى گه‌شتبيت فه‌رمووى ئه‌ى خه‌لیفه‌ مه‌رجى خؤشه‌ویستى ئه‌وه‌یه‌ له‌ خؤشى و ناخؤشیدا خؤت بكه‌یت به‌ هاوبه‌شى دؤست وخؤشه‌ویستت هه‌نديك له‌ميژووناسان ده‌لين
له‌ غه‌زاى صفین دا له‌گه‌ل عه‌لى كورى ئه‌بوتالیب دا شه‌هید بوو له‌ سالى ٣٧ ى كؤچى به‌رامبه‌ر به‌ سالى ٦٥٧ى زاینى, به‌لام له‌ كتيبى سفینه‌ الاولیا ده‌ليت له‌ سالى بیست و دوو وه‌ به‌ریوایه‌تيك له‌ سالی سی و دوو له ‌غه‌زادا شه‌هید كراوه‌, به‌لام زاناى به‌ناوبانگ ئه‌حمه‌دى كورى عبدالله‌ى ئه‌سفه‌هانى له‌ كتيبى حلیه‌ الاولیا كه‌ له‌ زمانى چه‌ند كه‌سيكه‌وه‌ ده‌یگيريته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى عومه‌ردا له‌غه‌زاى ئيراندا شه‌هید كراوه
www.dlzar.tk