D
خالیدی كوری وه‌لید
خاليد باسی ته‌وبه‌و په‌شیمانی و گه‌رانه‌وه‌ی خؤی ده‌كات و ده‌ليت هه‌ر جاريك جه‌نگام له‌گه‌ل موسلماناندا دوای سه‌یرم كردووه‌ هیچمان به‌ هیچ نه‌كردووه‌و هه‌رده‌م داهات و بؤ ئیسلام بووه‌له‌ كاتيكدا موسلمانان ها تن بؤ حوده‌یبیه‌ ویستیان بينه‌ مه‌ككه‌و من و چه‌ند سواريك له‌ كافران ویستمان فرسه‌تییان لئ بينین و په‌لاماریان بده‌ین كه‌ ليیان نزیك بووینه‌وه‌ بینیمان نويژ ده‌كه‌ن زانیم كه‌ نويژ هات هیچ گرنگ نییه‌ به‌لایانه‌وه‌ جگه‌ له‌ نويژه‌كه‌ موسلمانان نويژی خوف یان ده‌كردوو ئاماده‌ و له‌ سه‌رپئ‌ بوون بؤ رووبه‌ربوونه‌وه‌ بؤیه‌ له‌و نويژه‌ دا كه‌ نیوه‌رؤ بوو هیچمان بؤ نه‌كرا خؤمان هه‌لگرت بؤ نويژی عه‌سر كه‌ عسریش هات به‌ هه‌مان شيوه‌ نه‌مانتوانی هیچ بكه‌ین به‌رامبه‌ریان كه‌وته‌ دلمه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر حه‌قن و زانیم كه‌ ئه‌و پیاوه‌ واته‌ حه‌زره‌ت قه‌ده‌غه‌یه‌و پاريزراوه‌ پاشان سولحان كرد و منیش چارم نه‌ما ووتم ئه‌گه‌ر بليم بؤ حه‌به‌شه‌ بؤ لای نه‌جاشی خؤ ئه‌ویش موسولمانه‌ وتم ئه‌گه‌ر بچم به‌رو شام باشه‌ چؤن واز له‌ ئاینه‌كه‌ی خؤم بهينم ببمه‌ گاور و بچمه‌ سه‌ر ئاینی رؤمه‌كان بؤ سالی داهاتوو حه‌زره‌ت درودی خوای لئ بيت هات به‌رو مه‌كه‌ و منیش سه‌ری خؤم هه‌لگرت بؤ ناو شاخ و داخی ناوچه‌كه‌ و خؤم ون كرد ولید ی برام كه‌ موسولمان بوو بوو زؤر گه‌را به‌دوامدا پاشان نامه‌كه‌ی گیشته‌ ده‌ستم كه‌ تییا نوسیبوو به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و مهره‌بان له‌ دوایدا ده‌ليم دووریت له‌ ئیسلام به‌لامه‌وه‌ جيی سه‌رسامیه‌ له‌ كاتيكدا تؤ ئه‌وه‌نده‌ ژیر و عاقلیت چؤن شتيكی وه‌ك ئیسلام هه‌یه‌ و تؤی ژیریش هیچی لئ‌ نازانيت سه‌یره‌ پيغه‌مبه‌ر خوا درودی خوای لئ بيت ئه‌حوالی تؤی لئ‌ پرسیوم و فه‌رموی كوا خالید منیش ووتم ،خوا ده‌یهينئ‌ ئه‌ویش ووتی جؤن یه‌كيكی وه‌كو ئه‌و ده‌بيت ناحالی بيت له‌ ئیسلام ئه‌گه‌ر توانا و هه‌ولی له‌گه‌ل موسولماناندا بوو بؤی یه‌ك بخستایه‌ زؤر باشتر وه‌ ئيمه‌ له‌ پيش خه‌لكانی تره‌وه‌ دامان ئه‌نا جا بؤیه‌ برام فریاكه‌وه‌ و هه‌قی ئه‌و كاره‌ سالحانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌مه‌و به‌ر له‌ كیست چووه كاتيك ئه‌م نامه‌یه‌م پئ گه‌یشت گورج بوومه‌وه‌ بؤ رؤیشتن و حه‌زم زیاتر كرد له‌ ئیسلام وه‌ زؤرم پئ خؤش بوو پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ئه‌حوالی پرسیوموه‌ له‌و ماوه‌یشدا خه‌ونيكم بینی كه‌ له‌ خه‌وه‌كه‌دا له‌ شوينيكی ته‌نگ و ته‌سك دا بووم خه‌ریك بوو بخنكيم دوایی چومه‌ شوينيكی فراوان و خؤش و رزگارم بوو دوایی ئه‌م خه‌وه‌م بؤ ئه‌بوبه‌كر گيرایه‌وه‌ فه‌رمووی مژده‌ی خيره‌ انشاالله ئینجا چووم بؤلای صفوان كوری ئومه‌یه‌ وتم به‌سه‌ ئيمه‌ چیمان له‌م حال و وزعه‌ ده‌ست كه‌وت ئیتر به‌سه‌ عینادی و كه‌لله‌ ره‌قی ئه‌ویش زؤر به‌ره‌قی وه‌لامی دامه‌وه‌ ووتی ئه‌گه‌ر ته‌نها من بمينمه‌وه‌ موسولمان نابم له‌ دلی خؤمدا ووتم كابرا باوك و براو كه‌سی كوژراوه‌ كه‌یفی خؤیه‌تی موسلمان نابئ ئینجا چووم بؤلای عیكرمه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شيوه‌ وه‌لامی دامه‌وه‌ پاشان چووم بؤلای عوسمانی كوری ته‌لحه‌ كه‌ كلیلی كه‌عبه‌ی له‌لا بوو ئه‌وهات له‌كه‌لمدا و پاشان له‌ريگا به‌ عه‌مری كوری عاص یش كه‌ ئه‌ویش نیازی موسولمان بوونی هه‌بوو كه‌ گه‌یشتینه‌ مه‌دینه‌ وه‌لید به‌ راكردن هات بؤ لام ووتی خيراكه‌ حه‌زره‌ت چاوه‌ريته‌ وتم ئاوا نایه‌م جارئ‌ با بچم خؤم بگؤرم و خؤم ئاماده‌ بكه‌م ئینجا چووم چاكترین جل و به‌رگئ كه‌ هه‌م بوو پؤشیم و هاتم بؤ لای حه‌زره‌ت درودی خوای لئ بيت هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ كه‌ بینیمی زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر دوو ليوی موباره‌كی بوو كه‌ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌می وتم سه‌لامت لئ‌ بئ‌ ئه‌ی نيردراوی خوا ئه‌ویش به‌روویه‌كی گه‌ش و خؤشه‌وه‌ سه‌لامه‌كه‌ی سه‌نده‌وه‌ وتم اشهد ان اله‌ الا الله واشهد انك رسول الله فه‌رمووی وه‌ره‌ دانیشه‌ سوپاس بؤ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هیدایه‌تی دایت من ئه‌مزانیت كه‌ ژیریت ئاوات خوازبووم كه‌ عه‌قلت به‌ره‌و خيرت ببات منیش وتم ئه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا من دژایه‌تی هه‌قم كردووه‌ و رووبه‌رووی موسولمانان بوومه‌ته‌وه‌ دوعام بؤ بكه‌ خوای گه‌وره‌ ليم خؤش ببيت حه‌زره‌ت درودی خوای لئ بيت فه‌رمووی ئیسلام بوون رابردوو ده‌سريته‌وه‌ وتم له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا حه‌زده‌كه‌م دوعام بؤ بكه‌ی ئه‌ویش فه‌رمووی خوایه‌ له‌ خالید خؤش ببه‌ هه‌رچیه‌كی كردوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام پاش منیش عوسمان و عه‌مر بیعتیان دا شایه‌نی باسه‌ له‌ سالی هه‌شته‌می كؤچی مانگی صفر خالید له‌ ته‌مه‌نی چل و یه‌ك سالیدا موسولمان بوو
www.dlzar.tk

Disneyland 1972 Love the old s