چهند زانیارییهک لهبارهی خهو ليکدانهوه
چهند زانیارییهک لهبارهی خهو ليکدانهوه بسم الله الرحمن الرحيم
پيشهکی سوپاس وستایش بؤخوای گهوره خوای ههموو جیهانیان وسهلات وسهلام برژئ له سهرگیانی پيغهمبهر دوایین نيردراوی خوا صلى الله عليه وسلم برایان و خوشکانی بهریزم ئهم پيشهکيیهی که لهبهر دهستاندایه لهبارهی زانیاری خهو ليکدانهوه ئهمهويت بليم که ئهم بابهته زؤر لهميژه له ميشکم دا ئهخوليتهوه, چونکه بهراستی زانیاری خهو ليکدانهوه وهک زانیاریيهکانی تری شهرعیيه, قسهکردن لئ ى بهبئ زانیاری تاوانه, وه ههموو کهسيک که زانیاری شهرعی پئ بيت بؤی نیيه بهبئ زانیاری خهوليک بداتهوه, با کابرا زانا بيت چونکه بهلَگهش له ،پيشینه، چاکهکان ههیان بوو تييدا زانای سهردهمی خؤی بوو لهزانیاری شهرعی, بهلام کاتيک خهوی ئهبینی ئهچوو بؤلای یهکيک بؤی ليک بداتهوه که لهوانهیه لهخؤی باشتر نهبيت له زانیارییهکانی تری شهرعی، جا بؤیه تکا ئهکهم له مامؤستایانی ئایینی ئهوانهی کهوانهی شهرعی ئهلينهوه به لهخؤیانهوه خهو ليک نهدهنهوه، با شارازابون لهزانیاری شهرعیی ههلیان نهخهلهتينی لهليکدانهوهی خهو بهبئ زانیاری لهم بوارهدا،. برایان وخوشکانم زانیاری خهو ليکدانهوه ،زانستيکه خوای پهروهدگار ئهی دات بهیهکيک که خؤی بیهويت و حهزبکات، بهراستی خوای گهوره زانایه بؤیه ئاگادار بن لهخهو ليکدانهوه ئاگاداربن بهبئ زانیاری خهويک ليك بدهنهوه، له خوای پهروهردگار داواكارم كه فيرمان بکات و رينمونیمان بدات. ئامیین بابزانین خهو چییه؟
پيناسهی خهون ،خهون __ الرؤيا لهزمانهوانی __ لهسهروهزنی فعلی یه، واتا ئهوهی که مرؤف ئهی بینئ له کاتی خهوتن، وه خهو له پيناسهی شهرعبیهوه دهرناچيت لهم پيناسهی کهباسمان کرد ،وهچهند وشهیهکی تر کهپهیوهندیان ههیه بهم بابهتهوه لهوانه الهام_بهرچاو روونبوون _ بریتیه له پئ راگهیاندن لهلایهن خوای پهروهردگارهوه بؤ شتی چاکه وخير بؤ مرؤفه موسلمان ولهخوا ترس . و نيوان الهام – و خهون جیاوازه چونکه الهام لهکاتی ئاگا لهخؤبونه وهیه، بهلام خهون لهکاتی خهوتنه ،،حلم _ ههرمانای خهونه، بهلام زیاتر بؤ خهوی ناخؤش بهکارديت بؤیه پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم ئهفهرمويت الرؤيا الصالحة من الله والحلم من الشيطان ، واتا خهوی خؤش لهلاین خوای گهورهیه بهلام حلم لهلان شهیتانهوهیه ،،، الوحی_ سروش ، لهزمانهوانی، بریتیه له نامهیهک یان نوسین ، شهرع _ واتا ناردنهخوارهوهی ئایهتی خوای گه وره بؤ پيغهمبهران، وه بهشيکى لهم جؤره خهو دیتنه، چونکه ههروهک عایشه رهزای خوای لئ بيت ئهفهرمويت یهکهم جار پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم خهوی ئهبینی پيش ئهوهی جوبرئیل وهحی ، سروشی بؤ بینئ لهلایهن خوای گهورهوه پيشهکی _ خوای گهوره ئهفهرمويت لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ سورهتی یونس ئایهتی ٦٤ واتا ئیمانداران موژدهیان پئ ئهدريت لهژیانی دونیا ولهکؤتایی .... ههندئ لهرافهکارانی قورئانی پیرؤز ئهفهرمون مهبهستی خوای گهوره لهم ئایهته ئهوهیه موژده خهونی خؤشه جا یان مرؤف خؤی ئهی بینيت یان یهکيکی ترپيیوه ئهبینيت لهدونیادا، وه له کؤتاییشدا بیننی خوای گهورهیه ، یهکهم جار پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم خهوی ئهبینی ئهوهتا دایکه عائشه ئهفهرمويت یهکهم جار که پيغهمبهری خوا وهحی بؤهات خهونی خؤش وچاک بوو دوایی ههر کاتيک خهوی ئهبینی لهگهل گزنگی بهیانی ئههاته جيگای خؤی
پيغهمبهری خوا یوسف درودی خوای لئ بيت کاتيک خهونی بینی کهوا یازده ئهستيره ومانگ ورؤژ کرنؤشی بؤ ئهبهن، یهعقوب باوکی درودی خوای لئ بيت فهروموی وَكَذَلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَى آَلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَى أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ،سورهتی یوسف ئایهتی ٦ ،واتا خوای گهوره ههلت ئهبژيريت وفيری خهون ليکدانهوهت ئهکات ......... بزانه چؤن خوای گهوره فيرمان ئهکات که ههموو کهسيک بؤی نییه خهون ليک بداتهوه واتا خوای گهوره فيری ئهکات ،،ئامان موسلمانان نهکهن لهخوتانهوه بهبئ زانیاری خهون ليک بدهنهوه ،بهلکوو ههنديک لهزانایان ئهفهرموون خهون سئ جؤره یهکهم خهونی خؤش که لهلاین خوای گهورهیه ، دووهم خهونيک که له لایهن شهیتانهوه ئاگادار ئهکريیتهوه ، که ئهم خهونه بهتاله هیچ مانایهکی نییه ، سئ یهم خهونيک ئهبینريت که لهلایهن نهفسی مرؤفهوهیه ، مرؤف ههرچ کارو کردهویهک ئهکات لهژیانی رؤژانهدا، ئهم جؤره خهونهش هیچ نییه و مانیهکی نییه ، بؤیه خهونی بهتال_حلم حهوت جؤره ، یهکهم خهونیک قسهکردنی لهگهل نهفس وغهم وخهونی تيکهل وپيکهل ، دووهم خهونیک ببيته هؤی خؤشوردن ئهمهش هیچ ليکدانهوهیهکی نیه ، سئ یهم خهونيک ببيته ئاگادار کردنهوه لهلایهن شهیتانهوه وترساندن وتؤقاندن ، چوارهم خهونيک جادوکهرهکان کهئهی بینن ، پينجهم خهونيک که بهتاله لهلایهن شهیتانهوه نیشان ئهدريت ، شهشهم خهونيک بینینی سیفهتیکی مرؤفهوه که رؤژانه خؤت ئهنجامی ئهدهیت ، حهوتهم بؤ نمونه ئازاريکت لهگیان دا ههیه ئيستا یان پيش چهند ساليک ههتبوه ، ،، وهههروها خهونی راست پينج جؤره
یهکهم خهونی راست ودروست ودیارو پر لهمانا کهمانایهکی راست وجوانی ههیه ، دووهم خهونيکی راست ودروست کهلهکاتی بیننی دلت خؤش ئهبیت وههنديک جار ئهزانی ماناکهی چییه وموژدهی تيدایه ، سئ یهم خهونيکی راست که ئاگادارت ئهکاتهوه له روداويک که رووئهدات یان روی داوه ، چوارهم خهونيک که ببيته هؤی ئهوهی شتهکان وهرگيریت بؤ شتیکی تر، مهبهستمان مانهکهیهتی ، پينجهم خهونيک ببینی به روح و بهئهقل تئ ئهگهیت وه لهکؤتایی دا داواکارم خوای گهوره پاداشتی خيرمان بداتهوه لهرؤژيکدا که هیچ شتيک بهکهلک نایهت تهنها بهدليکی پاک بگهريیتهوه بهردهستی خوای پهروهردگار، خوایه گیان لهگوناهی باوک ودایک وبراوخوشکهکانمان خؤش بیت خوایه دلهکانمان بئ گهرد بکهی له نیهتيک که بؤتؤنهبيت خوایه لهسهر ئهم ريبازهی ئیسلام بمان هيلیتهوه، خوایه گیان موجاهیدان که ئالای یهکتاپهرستیان ههلگرتوه لهههر شوينيك ههن سهریان بخهیت وپلان جيگیر بکهیت ئامین وه له کؤتایدا سهلات وسهلام برژئ بهسهرگیانی محمد دوایین پيغهمبهری ئهم زهمانه صلی الله علیه وسلم ئامین www.dlzar.tk