خهدیجهی فهرهنسی
خهدیجهی فهرهنسی ئیسلام ههموو شتيکی پئ بهخشیم
ئهم ئافرهته یهکيکه لهو ژنانهی که به موسلمان بوونیان دلخؤشن و شانازییهکی گهورهش به موسلمان بوونهکهیهوه دهکات سهر باری ئهو کيشانهی که تووشی بووه سووره لهسهر باوهردارییهکی و ناوی خؤشی له کاترین موروا وه گؤریوه بؤ خدیجه عبدالله بؤ زیاتر ئاشکرا کردنی موسلمان بوونهکهی و له پيناو خزمهتی ئیسلامیشدا توانیویهتی کؤمهليک له فهرهنسا بهناوی ئافرهتانی موسلمانی فهرهنسا وه دابمهزرينيت پيمان خؤشه ليت بپرسین چؤن بوویت به موسلمان؟ ئهمهويت لهسهرهتاوه ئهوه بليم ئهو ههستهی که من ئهمرؤ ههمه زؤر جیاواز تره لهوهی که له پيشتردا ههم بووه من ئهمرؤ مرؤفيکی ترم ههست به خؤشگوزهرانی راستهقینه دهکهم لهپهیوهندیمدا لهگهل خؤم و لهگهل دهوروبهردا ئیسلام به نیسبهت ئيمهوه وهک فهرهنسی ئاینیکی نامؤ نیه و گهیشتنیشم به ئیسلام به ريکهوت نهبووه چونکه ئيمه به حوکمی ژیانی زانکؤ و ههنديک بابهتی تر بهردهوام لهگهل پهناههندهی مغریبی و موسلماناندا ههلسوکهوت ئهکهین بؤ خؤشم چهند جاريک سهردانی وولاتانی وهک مغرب و تونس و جزائیر و لیبیام کرد بوو ئهوهی لهم کؤمهلگا موسلمانانهدا زؤر سهرنجی رائهکيشام بریتی بوو لهو خؤجیاکردنهوه جوانهی که لهم کؤمهلگایانهدا ههبوو سهرباری ئهوهی که زؤر ساده بوون ههولی خؤبه گهوره پیشاندانیان ئهداو شتيکیان ههبوو که شانازی پيوه بکهن و گهورهیان بکات که ئیسلام بوو
سهرسام بووم بهویهقینه جوانهی که له چاوی ئهو مرؤفه سادانهوه ئهبینرا ئهمهش بابهتيکی یهکجار گهوره بوو بؤ من پاشان وا ريکهوت که داوهتنامهیهکم بؤهات له مغریبهوه تا لهوی وانه بليمهوه بؤیه سهفهرم کرد بؤ مغرب و لهوئ ريم له کهسيکی مغربی کهوت که له دواییدا بوو بههاوسهرم ئهم کهسایهتییه زؤر شتی بؤ روون کردمهوه و زؤر شتیشی بؤ راست کردمهوه ليرهوه بووم به موسلمان بهلام ئهم بریارهم نه بهپهله بوو وه نه ليشی پهشیمانم بگره زؤر شانازی پيوه ئهکهم بریاريک بوو که پاش قول بوونهوهیهکی یهکجار زؤر و بهوپهری باوهر بهخؤبوونهوه هاتهکایهوه لهبهر ئهوهی من له ئیسلامدا ئهو ژیانهم دؤزییهوه که پيویستم پئ ی بوو ريز و بهرزی و خؤشهویستی خهلکیم بینییهوه بؤیه لهگهلیاندا ئاويته بووم و ههرگیز ليیان جیانابمهوه هههروهها له ئیسلامدا من ريزی میوانداری و خؤشهویستی چاکه و دوورکهوتنهوه له درؤ و دوو زمنایم دؤزییهوه له ئیسلامدا پیرؤزی دایک و باوکم بینی ئهمانه سهرجهم وينهی ئیسلامن که منیان له لهناوچوون پاراست من موسلمانم و زؤریش دلخؤشم به ئیسلامهکهم
بؤیه ليروه ئیدی بیرم کردهوه که ئافرهتانی تری فهرهنسیش لهو لهناوچوونه رزگار بکهم بؤ ئهمهش کؤمهلهی ئافرهتانی موسلمانی فهرهنسام دامهزراند کهوا بؤ ٥ سال ئهچيت سهرؤکایهتی ئهکهم نایشارمهوه که له سهرهتادا تووشی چهند گیروگرفتيک بووم ههموو به شيت یان له قهلهم ئهدام کاتيک که موسلمان بووم بهتایبهتی کهس و کارم و هاوريیانم و تهنانهت قسهشیان لئ دابيیم له سهرهتادا بهلام لهدواییدا وورده وورده راهاتن و ئيستا ههرچؤن بيت باوهریان بهوه هيناوه که من ريگایهکی راستم ههلبژاردووه لهم سالانهی دواییدا چهند ئاروگؤریکی سیاسی بهسهر فهرهنسادا هات بهتایبهتی کاتيک گهیشتنه ئهوهی کهريگهی بالاپؤشی نهدريت له خويندنگا و دهزگا رهسمیهکانی وولاتدا
• ئيوه وهک کؤمهلی ئافرهتانی موسلمانی فهرهنسا چؤن رووبهرووی ئهم یاسایه بوونهوه؟
من بروام وایه ترسناکترین نهمانی ئازادی له فهرهنسادا دهرچوونی ئهم بریاره بوو که ریگا نادات ئافرهتان به ئارهزووی خؤیان سهریان داپؤشن ئهمه کؤتيکی راستهقینهیه بؤ کهسهکانی ئهو دهولهتهی که له دهستورهکهیدا زیاتر له سهد مادده باسی ئازادی تاکه کهسی و ريزی ئازادی بهرامبهر ئهکات ئهوهی جيگای داخه ئهوهیه ئهمه تهنها بریاریک نهبوو بهلکو ئهمه موئامهرهیهکه له بوونی فیعلی موسلمانان ئهکريت له فهرهنسادا ئهوهی جيگای سهرسورمانه حکومهتی فهرهنسا ئیجرائات لهسهر بوونی لوبی جوولهکهی ناکات له فهرهنسا که له کؤتایدا نهک بؤ فهرهنسا بگره بؤ سهرجهم باشووری ئهوروپاش مهترسیان دیار و ئاشکرایه بهجؤریک که ئهمانه بهجؤريکی نابهجئ دژی ئهوانهن که داوای ليبووردهیی و راستی ئهکهن له ژیانی فهرهنسادا ئهمهش له دواجاردا بؤ خؤی وهک ئینقلابيكی سیاسی وایه له فهرهنسادا و ئهوهشی که سوودی لئ دهبینيت تهنها جوولهکه و ئهوانهیه که بهرژهوهندییان لهگهل جوولهکهدا ههیه
له فهرهنسا و دواییش دهبيته پهنگخواردنی ئازادی و ئازادییهکان پيشيل ئهکرين
خوشکه خدیجه تؤ مامؤستایهکی زانکؤیت، بهلام لهبهر ئهوهی که بالاپؤشی بهزؤره ملئ له زانکؤ دهرکرایت و ئهمهش رؤژانه چهندهها ئافرهتی موسلمانی فهرهنسی تووشی ئهبيت تؤ لهم بارودؤخه نالهبارهدا چؤن ئهژیت؟
بهلئ من لهبهر بالاپؤشیم له زانکؤ دهرکرام له سهرهتادا سهرؤکی زانکؤکهم برفانس داوای لیکردم که ئهگهر واز له بالاپؤشی بهينم ئهوه پارهم بؤ زیاد ئهکريت و چهند بهلينيکی لهم بارهیهوه پيدام بهلام ئاشکرایه که بالاپؤشی تهنها بریتی نیه له جلوبهرگيک بهلکو بریتیه له باوهر و یهقینيک که بؤیهکهم جار له ريگایهوه ههستم کرد بهوهی که من بوونم ههیه و مرؤفم لهبهر ئهوه هیچ کهسيک و هیچ شتيک نیه بتوانيت لهسهری مساوهمهم لهگهلدا بکات من سوپاس بؤ خوا له ريگای ريکخراوهکهمهوه توانیومه ئيستا ئهو بؤشاییه تارادهیهکی باش پربکهمهوه و ئيستا له ريخراوهکهمدا چهندین ئافرهتی موسلمانی پسپؤری بواره جیاجیاکانی کؤمهلناسی تیایه و توانیومانه لهريگایهوه چارهسهری کيشهی چهندین ئافرهتی موسلمان بکهین وه چهندین ئافرهتی ناموسلمانیش که فهرهنسین رامانکيشاون بؤ ناو ريکخراهکهمان و ههنديکی زؤر لهوانه لهدواییدا خؤيان بوون بهموسلمان و سوپاس بؤ خوا
لهگهلمان ماونهتهوه ئهمهش ئيمه بهئهرکی سهرشانی خؤمانی ئهزانین چ وهک موسلمان چ وهک فهرهنسیش و توانیومانه زؤريک لهو ئافرهتانه لهلای خؤمان کؤبکهینهوه که تووشی ستهم بوون لهناو دامودهزگاکانی فهرهنسادا، وه توانیومانه ئهوه بکهین به پرهنسیب که موسلمانانیش بهتایبهتی ئافرهتی موسلمان مافی خؤیهتی که له کؤمهلگادا بهپيی یاسا رؤلی خؤی ببینيت ئهمهويت له کؤتاییدا ئهوه بليم من کاتيک شایهتمانم هينا لهبهردهم ئیمامی مزگهوتهکهدا له پاریس بهراستی ههستم کرد که تازه لهدایک بووم وه ههستم بهخؤشیهک کرد کهنازانم چؤن باسی بکهم ههستم کرد گريکانی ناخم دهکرينهوه بؤیهکهم جار له ژیانمدا ههستم کرد گهیشتوومهته ئهو ئاواتهی که چهندین ساله بهدوایدا دهگهريم لهوهرؤژهوه من زؤر گؤراوم و زؤر ليبوردهم لهگهل خهلکانی تردا، بووم بهکهسيکی ئارامگر و له خؤبردوو ئيستا کاتهکانم لهشتی زیاده و بئ مانادا بهسهر نابهم ئيستا من ئامانجيکم ههیه ئهویش مالهکهم و مندالهکانم و ميردهکهمه که بؤ خؤم کردوومن به بهههشتيکی بچووک و تیا ئهژیم لهم دنیایهدا که ئهمهش تهنها بههؤی ئیسلامهوه بوو من جاران زؤر دوودل و خهمبار بووم نهم ئهزانی چی بکهم ههموو کات لهخؤم ئهپرسی چارهسهر چییه ئيستاش من ئهو پرسیاره ناکهم چونکه ريگای راستیم دؤزیوهتهوه و خوای گهوره رينموونی کردووم ئيستا که خهلکانيک ئهبینم بهدوای دنیادا رائهکهن و پيوهی خهریکن زؤر بهزهییم پیایاندا ديتهوه چونکه ئهزانم ئهوانه ئيستا له ريچوونيکی تهواوی نهفسی و ویژدانیان هیوا ئهخوازم که یارمهتیان بدهم بؤ ئهوهی باوهربهينن بهوهی من باوهرم پيهيناوه و ههموو کات پيیان ئهليم سهیری من بکهن ئیسلام نهک هیچی لينهسهندمهوه بهلکو ههموو شتيکی پيبهخشیم، سوپاس بؤ خوای گهورهش بؤ ئهو ههموو بهخششهwww.dlzar.tk