زانست و زانیاری العلم له ئیسلامدا
زانست و زانیاری العلم له ئیسلامدا
گومان لهوهدا نیه ئاینی پیرؤزی ئیسلام گرنگیهكی زؤری داوه بهزانست و زانیاری بهههموو شيوهكانیهوه لهسهروو ههمویانهوه زانستهشهرعیهكان، لهپيش ههموو ئهمانهشهوه یهكهم ووشه و فهرمانی خوایی بؤ پپغهمبهری ئازیزمان صلی الله علیه وسلم بریتی بوو له اقرأ باسم ربك الذی خلق ، كهواته ئاینی ئيمه ئاینی خويندن و زانست و زانیاری و دوور كهوتنهوهیه له جههل و نهزانین، بهلام بهو مهرجهی بهناوی خوداوه دهست پئ بكات باسم ربك الذی الخلق ئهو خودایهی كهلهنهبوونهوه ئافهریدهی كردین و هيناینیهبوون
١- فهزلی زانست و زانیاری العلم لهئیسلامدا
خوای گهورهش لهبارهی فهزل و پلهوپایهی زانایانهوه دهفهرمويت يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ، المجادلة١١ ،واته خوای گهوره پلهوپایهی ئهو كهسانه له ئيوه بهرز ئهكاتهوه كه ئیمانیان هيناوه، ههروهها پلهوپایهی ئهو كهسانهش كهزانا و خاوهن علم و زانستن بهچهندهها پلهبهرز دهكاتهوه، خوای گهورهش بهئاگایه و خهبیرهبه و كارو كردهوانهی كهدهیكهن
وه له فهرموودهیهكدا هاتووه كه ئهبو ئومامهی باهلی خوای لئ رازی بيت دهگيريتهوه كه باسی دوو پیاو كرا بؤ پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم، یهكيكیان خواناسه و ئهوی تریان زانا عالمه، پيغهمبهریش صلی الله علیه وسلم فهرمووی فضل العالم علی العابد كفضلی علی أدناكم ثم قال رسول الله صلی الله علیه وسلم إن الله وملائكته وأهل السماوات والارضین، حتی النملة فی جحرها وحتی الحوت لیصلون علی معلم الناس الخیر ،صحیح سنن الترمذی رقم ٢١٦١ ،واته فهزلی كهسيكی زانا بهسهر كهسيكی خواناسهوه، وهك فهزلی من وایه بهسهر كهمترین كهسی ئيوهوه، پاشان فهرمووی خوای گهوره و فریشتهكان و خهلكی ئاسمانهكان ،كهمهبهست پيی فریشتهكانی ئاسمانه، و سهر زهوی و مهبهست پيی گيان لهبهرانه تهنانهت ميرووله لهناو كونهكانی خؤیان و ماسی و حوتهكانیش لهناو دهریا صهلاوات دهدهن لهسهر مامؤستای خير و فيركاری خهلكی - واته ههموویان داوای ليخؤش بوونی بؤ دهكهن لای خوای گهوره
٢- فهزلی گهران و فيربوونی زانست كه پيش كردهوهی خير وووتهی خيريشه
خوای گهورهدهفهرمويت فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ، محمد١٩ ، واته ئهی مرؤف بزانن و فيربن كه جگه لهخوا هیچ خوایهكی تر نیه بهحهق، وهداوای ليخؤش بوونی گوناهـ بؤ خؤت و ئیمانداران لهپیاوان و ئافرهتان ههر لای خودا بكه، دلنیابه خوا دهزانيت لهرؤژدا بهچیهوه خهریكن و لهشهویشدا لهكوئ دهحهوينهوه- یان دهزانيت لهدونیادا چی دهكهن و دهرهنجامیشی لهقیامهتدا چؤن دهبيت
بهووردی سهرنج بدهین دهزانین خوای گهوره له سهرهتای ئایهتهكهوه فهرمان دهكات بهمرؤفهكان كه بهعلم وزانست لهسهر چاوروونی خودا بناسن و یهكتاپهرست بن، ئهم فيربوون و بهزانست فيربوونهشی خستوهته پيش استغفار وداوای ليخوش بوون وه ئهویش لهبهر ئهوهیه نووری علم و زانست تاریكی و دواكهوتووی جههل و نهزانین ناهيليت ، لهههر كويیهك زانست و علم ههبوو جههل ونهزانین بار دهكات ودهروات و بارهگای دهپيچيتهوه،ههروهها خوای گهوره دهفهرمويت وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْماً ،طـه١١٤، واته ئهی موحهمهد نزا بكهو له خودا بپاريرهوه و بلئ ئهی پهروهردگار بهردهوام زانست و زانیاری زؤرتر و زیاترم پئ ببهخشه
پهروهردگار پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم فير دهكات كهداوای زیاتر له زانست و زانیاری بكات، زانست و زانیاریهك پشت ئهستوور بيت بهخواناسین و خزمهت كردنی مرؤفایهتی و رهوشت وبههای بهرز و دوور بيت لهكاولكاری وروخاندنی ئهخلاق و كلتووری جوانی ناو كؤمهلگا، پيغهمهبهر صلی الله علیه وسلم لهفهرموودهیهكدا كه ئهبو هورهیره خوای لئ رازی بيت ليوهی دهگيريتهوه فهرموویهتی من سلك طریقا یلتمس فیه علما سهل الله به طریقا إلي الجنة، صحیح مسلم برقم ٢٦٩٩ واته ههركهسيك ريگایهك بگريتهبهر كه زانست و زانیاری العلم ليوه فير بيت، خوای گهورهش ريگای چوونه بهههشتی بؤ ئاسان دهكات
فير بوونی زانستیش بهوهندهبهس نابيت كهمرؤف بؤ خؤی زانا بيت و ئاگاداری ووردهكاریهكانی بيت وپهی بهنهينیهكانی ببات، بهلكو دهبيت وهك رووناكی چرا و بؤنی خؤش العطور وابيت كهسوودیان بؤ خؤشیان و بؤ خهلكی تریشه، دهبيت ئهو هیدایهت و چاو روونیهی كهئهوی لهسهره خهلكی تریشی بؤ بانگ بكات و لهو سهرچاوه پاكو خاوينه بهشی كهسانی تریش بدات، ئهوهتانئ پيغهمهبهر صلی الله علیه وسلم لهفهرموودهیهكی تردا كه ئهبو هورهیره خوای لئ رازی بيت ليوهی دهگيريتهوه دهفهرمويت من دعا إلى هدی كان له من الأجر مثل أجورهم من تبعه، لا ینقص ذلك من أجورهم شیئا، ومن دعا إلي ضلالة كان علیه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ینقص ذلك من آثامهم شیئا ، صحیح مسلم برقم ٢٦٧٤، واته ههركهس بانگهواز بكات بؤ هیدایهت دانی خهلكی، ئهوه پاداشتی ههموو ئهو كهسانهی بؤ دهنوسريت كه بانگی كردون و ريگای هیدایهتیان گرتووه، بهبئ ئهوهی له پاداشت و چاكهی ئهو كهسانهش كهم ببيهوه، بهپيچهوانهشهوه ههركهسيكيش خهلكی بانگ بكات بؤ گومرایی و ريگای سهر ليشيواوان، ئهوه به ئهندازهی خراپه و تاوانی ههموو ئهو كهسانهی بؤ دهنوسريت كه ئهو بانگی كردون بؤ گومرایی بهبئ ئهوهی له تاوان و خراپهی ئهوانیش كهم ببيتهوه
كهواته ئهبيت بزانین و ئاگاداری خؤمان بین سهرمهشقی خهلكی نهبین لهگومراكردنیان وهاندانیان بؤ كاری خراپه، بهلكو مامؤستا و چاوساغیان بین بؤ هیدایهت وكاری خير و چاكسازی ودوور خستنهوهیان لهههموو ريگایهكی لار وخيچ
٣- واجبه گهیاندنی زانست زانیاری بهكهسانی تر
لهم بارهیهوه خوای گهوره دهفهرمويت هَذَا بَلَاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ، ابراهيم٥٢ ، واته ئهم قورئانه راگهیاندنيكه بؤ خهلكی بهگشتی تا بههؤیهوه وریا بكرينهوه و ئامؤژگاری پئ وهربگرن، بؤ ئهوهی بزانن بيگومان ئهو زاته خوایهكی تاك وتهنهایه ههروهها بؤ ئهوهیهكه خاوهنی بیروهؤشهكان یاداوهری وهربگرن و بیربكهنهوه تاوهكو خؤشیان و خهلكی تریش لهسزای ئاگری دؤزهخ رزگاربكهن
بهم پيیه واجب و پيویسته لهسهر بانگخوازان و زانایانی ئهم ئومهته نعمهت و رهحمهتی ئهم ئیسلامه بگهیهنن به خهلكانی تر و ئاگاداریان بكهنهوه له مهترسی شرك و هاوهل پهیدا كردن بؤ خوا و بانگیان بكهن بؤ یهكتاپهرستی و ناسینی خوای گهوره بهوهی فهرمانی پئ كردوه
عهبدوللای كوری عومهر خوایان لئ رازی بيت دهگيريتهوه كه پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم دهفهرمويت بلغوا عني ولو آية،،،،بوخاری ریوایهتی كردوه برقم ٣٤ ٦١ واته ئــهوهی لهمنهوهوهری دهگــرن بیگهیــهنن بهخــهلكی ئهگهر تهنها ئایهتيكیش بيت ، ئهمهش ئهوه دهگهیهنيت هيچ كهس بیانووی نامينيت لهوهی بليت من شارهزایهكی وام نیه له ئیسلام، ئیتر چؤن چؤنی بانگهواز بكهم و خهلكی تيبگهیهنم، چونكه ئهم فهرمووده صهحیحه بهلگهیه لهسهر ئهوهی قسهو گوفتاری خير دهبيت بگات بهو كهسانهی كهبئ ئاگان لهم ئاینه پیرؤزه ئهگهر چی بهتهنها ئایهتيكیش بيت، بؤ ئهوهی كهس بئ بهش نهبيت لهنوور و روناكی و رهحمهتی ئیسلام،خؤ ئهگهر سوود مهندیش نهبوو، با لای خوای گهوره بروبیانووی نهمينيت بليت ئهی خوای گهوره كهسيك نهبوو ريگای راستم پیشان بدات
٤- سزای ئهو كهسهی زانست زانیاری ئهشاريتهوه و نایگهیهنيت بهخهلكانی تر
لهم بارهیهوه خوای گهوره لهقورئانی پیرؤزدا دهفهرمويت إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ ،١٥٩، إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ، البقرة١٥٩ ، ١٦٠ واته ئهو كهسانهی كه بهرنامه و رينمونیهكانی ئاشكرای رهوانهكراوی ئيمه دهشارنهوه كهناردومانهتهخوارهوه دوای ئهوهی لهكتيبهكاندا بؤ خهلكیمان روون كردوهتهوه، ئا ئهوانه خوا و نهفرینكارانیش نهفرینیان لئ دهكهن، جگه لوانهی تهوبهیان كردوه و چاكسازیان ئهنجامداوه و حهقیقهت و راستیان روون كردهوه پاش ئهوهی كهپيشووتر شاردبویانهوه، ئا ئهوانه تهوبهكهیان لئ وهردهگرم و تهنها منیشم كهزؤر تهوبهوهردهگرم و بهرهحم ومیهرهبانم
ئهبو هورهیرهش لهم بارهیهوه فهرمودهیهكی ههرهشه ئاميزی لهپيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم ریوایهت كردوه كه دهفهرمويت من سئل عن علم فكتمه ألجمه الله بلجام من نار یوم القیامة ، ئهبو داود و تورموزی ریوایهتیان كردوه و فهرمودهیهكی حهسهنی صهحیحه، واته ههركهسيك پرسیاريكی لئ بكريت لهبارهی زانست و زانیاریهكهوه، ئهویش بیشاريتهوه و نهیگهیهنيت به خهلكی خوای گهورهلهرؤژی دوایدا لهغاويكی ئاگرینی دهكاته دهمهوهwww.dlzar.tk