ئیعجازی ژماره‌یی له‌ (بانگ) دا
Dlzar
ئیعجازی ژماره‌یی له‌ (بانگ) دا
ئیعجازی ژماره‌یی له‌ (بانگ) دا بانگ دان بؤ نويژه‌كان له‌ شه‌وو رؤژيكدا پينج جار دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌ ، گه‌ر به‌ ووردی له‌ پیت و ووشه‌كانی سه‌رنج بده‌ین ئیعجازی ژماره‌یی سه‌رسورهينه‌ر ده‌بینین. به‌ یاسایه‌كی ووردی سه‌رسورهينه‌ر پیت و ووشه‌كانی ريك خستووه‌، بی تایبه‌ت ووشه‌ی (الله) له‌م بابه‌ته‌دا تيكه‌له‌یه‌ك له‌ ژماره‌ سه‌ره‌تاكان ده‌بینین كه‌ خوای گه‌وره‌ ريكی خستووه‌و شاهيده‌ یه‌كتایی خؤی تيدا نه‌خشاندووه‌. بانگ له‌م برگانه‌ی خواره‌وه‌ پيك هاتووه‌:
1-الله اكبر الله اكبر 2- الله اكبر الله اكبر 3- اشهد ان لا اله‌ الا الله 4- أشهد أن لا اله‌ إلا الله 5- اشهد ان محمدا رسول الله 6-أشهد أن محمدا رسول الله 7-حی علی الصلاه‌ 8-حی علی الصلاه‌ 9-حی علی الفلاح 10-حی علی الفلاح 11-الله أكبر ألله أكبر 12-لا إله‌ إلا الله.
با پيكه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م راستیه‌ سه‌رسورهينه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ین:
1-ژماره‌ی مانگه‌كانی سال (12) مانگه‌ ، بانگشی به‌ درَیژایی سال شه‌وانه‌و رؤژانه‌ دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌ ، وه‌ ژماره‌ی برگه‌كانی بانگ به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ل ژماره‌ی مانگه‌كانی سال
2-بانگ به‌ ووشه‌ی (الله) ده‌ست پيده‌كات و به‌ ووشه‌ی (الله)یش كؤتایی پيديت‌
3-بانگ له‌ شه‌و و رؤژيكدا 5 جار دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌ ، كردنی كاريكی چاك پاداشته‌كه‌ی یه‌ به‌ ده‌یه‌و كاتيك پیته‌كانی بانگ ده‌ژميرین ده‌بینین له‌ په‌نجا پیت پيك هاتووه‌ (5*10=50).
4-ئه‌گه‌ر پیته‌كانی ووشه‌ی (الله) له‌ بانگدا بژميرین ده‌كاته‌ (112) پیت ، سوره‌تی (الاخلاص) كه‌ سوره‌تی (توحید)ی پئ ده‌وترئ‌ (112)هه‌مین سوره‌ته‌ له‌ قورئاندا، پیته‌كانیش به‌م شيوه‌ دابه‌ش ده‌بن: (ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لیف (ا)47 ، ژماره‌ی پیته‌كانی لام (ل) 45 ، ژماره‌ی پیته‌كانی ها‌و (ه‌) 29 ، كؤی ئه‌م پیتانه‌: 47+45+29=112 . ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ دوباره‌ بووه‌كانی ژماره‌ حه‌وته‌ 7*19=112 وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش ریز بكه‌ین ئه‌كاته‌ 204547 ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ پيكهاته‌ی دووباره‌ بووه‌وه‌كانی ژماره‌ حه‌وته‌ 29221 * 7 =204547
وه‌هه‌روه‌ها نويژه‌كان له‌ شه‌و و رؤژيكدا له‌ حه‌فده‌ ركات پيك هاتووه‌ ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی بانگ به‌بئ‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ بژميرین له‌ حه‌فده‌ پیت پيك هاتووه‌، پیته‌كانیش به‌بئ‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ حه‌فده‌ پیتن كه‌ بریتین له‌ ( ا ، ل ، ه‌ ، ك ، ب ، ر ، ش ، د ، ن ، م ، ح ، س ، و ، ی ، ع ، ص ، ف ) ،
وه‌ هه‌روه‌ها یه‌كيكی تر له‌ شته‌ سه‌رسورهينه‌ره‌كانی قورئانیش ووشه‌ی (أُژن) دووجار له‌ قورئاندا هاتووه‌ و ووشه‌ی (مُؤذن)یش دووجار هاتووه‌ و ووشه‌ی (أَذنْ) یش یه‌ك جار هاتووه‌ ، كه‌ به‌ هه‌موویه‌وه‌ ده‌كاته‌ پينج جار ، سبحان الله
www.dlzar.tk

Polaroid