Duck hunt
کؤمه‌لئ زکری پرله‌خير ‌
د

کؤمه‌لئ زکری پرله‌خير ‌

برای به‌ريز خوشکی ئیماندار ئه‌م چه‌ند یاده‌ پر له‌ خيره‌ دیارییه‌ک بو بؤ خؤم و ئيوه‌ی به‌ريز به‌و هیوایه‌ی که‌ بیکه‌ینه‌ زاراوه‌ی سه‌ر زمانمان و یادی په‌روه‌ردگارمانی پئ بکه‌ین له‌ هه‌موو کات و ساتيکدا به‌لکو خوای گه‌وره‌ ليمان خؤشبئ و به‌ دیداری شاد بین پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌سيک ده‌جار بلئ لا إله‌ الله الا الله وحده لا شریک له‌، لا الملک وله‌ الحمد ، یحی و یمیت ، وهو علی کل شيء قدیر واته‌ هیچ شتيک په‌رستراو نییه‌ به‌هه‌ق جگه‌له‌خواتان وه‌ ته‌نهایه‌و هیچ هاوکاريکی نییه‌ هه‌موو دارایی هی ئه‌وه‌ وه‌ستایش ته‌نها بؤ ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و ژێنه‌رو مرێنه‌ره وه‌به‌سه‌ر هه‌موو شتيکدا به‌توانایه‌ ده‌جار دوای نويژی مه‌غریبئه‌و ذکره‌ بخوينيت خوای گه‌وره‌ کؤمه‌ليک مه‌لائیکه‌ت ده‌نيريت له‌ شه‌یتانه‌کان ده‌یان پاريزيت تا رؤژده‌بيته‌وه‌ وه‌ به‌هؤی ئه‌م ذیکره‌وه‌ ده‌چاکه‌ی بؤ ده‌نوسريت که‌ به‌هه‌شتی بؤ دابین ده‌کات وه‌ده‌خراپه‌ی به‌هیلاک به‌ری له‌سه‌ر لا ده‌بريت وه‌به‌قه‌د رزگار کردنی ده‌ کؤیله‌ی باوه‌ردار خيری ده‌گات وه‌ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌سيک بلئ سبحان الله العظیم و بحمده واته‌ پاک و بيگه‌ردی و ستایشی خوا ده‌که‌م به‌هؤیه‌وه‌ دار خورمایه‌کی له‌ به‌هه‌شتا بؤ ده‌روينريت وه‌ده‌فه‌رمويت دوو وشه‌ ئاسانن له‌سه‌ر زمان به‌لام قورسن له‌سه‌ر ته‌رازو میزان وه‌ خؤشه‌ویستن به‌لای خوای به‌خشنده‌ی به‌نده‌کان ئه‌ویش سبحان الله وبحمده سبحان الله العظیم واته‌ پاک و بيگه‌ردی و ستایشی خوا ده‌که‌م پاک و بيگه‌ردی بؤ خوای گه‌وره‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت چاکترین یادی خوا وتنی لا اله الا الله یه‌ و چاکترین نزاو پارانه‌وه‌ وتنی الحمد لله‌ یه‌ وه‌ ده‌فه‌رمويت به‌راستی ذکريک که‌ گوناه ده‌وه‌رينيت وه‌ک چؤن دار گه‌لا ده‌وه‌رينيت ذکری سبحان الله و الحمد لله ولا اله الا الله و الله اکبر واته‌ پاک و بيگه‌ردی بؤ خوا وه‌ ستایش بؤ خوا وه‌ هیچ که‌سيک شایه‌نی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌و وه‌ له‌ هه‌موو که‌س گه‌وره‌تره‌ وه‌ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌سيک ایة الکرسي له‌دوای هه‌موو نويژيکه‌وه‌ بخوينيت هیچ شتيک ريگری به‌هه‌شتی لئ ناگات مردن نه‌بيت واته‌ که‌بمرئ ده‌چيته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت یه‌کيک له‌ مه‌لائیکه‌ هات بؤ لام له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌ پیوتم هه‌ر که‌سيک له‌ ئومه‌ته‌که‌ت یه‌ک صلاواتت له‌سه‌ر بدات به‌هؤیه‌وه‌ ده‌چاکه‌ی بؤ ده‌نوسريت وه‌ده‌خراپه‌ی له‌سه‌ر لاده‌بريت وه‌ده‌پله‌ به‌رز ده‌بيته‌وه‌ وه‌کو خؤی وه‌لام ده‌دريته‌وه‌ واته‌ مه‌لائیکه‌یه‌ک صلاواتی له‌سه‌ر ده‌دات
هه‌روه‌ها خؤشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رمويت ئه‌و شه‌وه‌ی که‌شه‌و ره‌ویم پيکرا الاسراء والمعراج پيغه‌مبه‌رئیبراهیم بینی فه‌رمووی ئه‌ی محمد سلاوم بگه‌یه‌نه‌ به‌ ئومه‌ته‌که‌ت وه‌ ئاگاداریان بکه‌ره‌وه‌ که‌ به‌هه‌شت خاکه‌که‌ی زؤر نایاب و چاکه‌ ئاوه‌که‌ی زؤر شیرین و به‌له‌زه‌ته‌ ده‌شتاییه‌کانی زؤر پان و به‌رینه‌ نه‌مامی ئه‌و ده‌شتاییانه‌ بریتین له‌ ذکری لا حول ولا قوة الا بالله واته‌ هیچ هه‌ول و هيزيک نییه‌ به‌بئ یارمه‌تی خوا هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌سيک سئ جار داوای به‌هه‌شت له‌ خوای گه‌وره‌ بکات به‌هه‌شت ده‌لئ خوایه‌ بیخه‌ره‌ به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌هه‌ر که‌سيک سئ جار داوای له‌ دؤزه‌خ پاراستن له‌ خوا بکات دؤزه‌خ ده‌لئ خوایه‌ له‌ دؤزه‌خ بی پاريزه‌ وه‌ ده‌فه‌رمويت ئایه‌ هه‌ر که‌سيک له‌ ئيوه‌ ناتوانئ رؤژی هه‌زار چاکه‌ بکات سه‌د جار ته‌سبیحاتی خوا بکات خؤ ده‌توانيت بليت سبحان الله به‌هؤیه‌وه‌ هه‌زار چاکه‌ی بؤ ده‌نوسريت وه‌ هه‌زار تاوانی له‌سه‌ر لا ده‌بريت هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌س له‌ شه‌ودا سه‌د ئایه‌ت بخوينيت شه‌و نويژو سه‌ر که‌چی ئه‌و شه‌وه‌ی بؤ ده‌نوسرئ وة خؤشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رمويت هه‌ر که‌سيک یه‌ک پیت له‌ کتيبی خوا قورئان بخوينيت به‌ هؤیه‌وه‌ چاکه‌یه‌کی بؤ هه‌یه‌ وه‌ هه‌موو چاکه‌یه‌ک به‌ ده‌قات بؤی ده‌نوسريت من ناليم الم یه‌ک پیته‌ به‌لکو ده‌ليم الف پیتيک لام پیتيک میم پیتيکه به‌ريزان له‌کاتی ئه‌م ذکرانه‌ده‌ دوعای خير بؤ منیش بکان چونکه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت ئه‌گه‌ر موسولمانيک دوعای خيری بؤ موسولمانيک کرد که‌ به‌دیاریه‌وه‌ نه‌ بيت فریشته‌ی خوا پيی ده‌لين بؤ تؤش وةك ئةم دوعايةى كةكردت داواكارم لةخوداى ‌گةورة لة رةحمى خؤى بيبه شمان نةكات

www.dlzar.tk