گهنجيكی فرؤشیاری داوين پاكگهنجيكی ههژار ههبوو له كؤلانهكاندا شتی دهفرؤشت .. رؤژيك به نزیك مالیكدا تيپهرِی ئافرهتيك هاته دهرهوه داوای ههندئ شتی كردو داوای لئ كرد كه بيته مالهوه بؤ ئهوهی كهلوپهلهكان ببینئ، كاتئ كه چووه ژوورهوه ئافرهتهكه دهرگاكهی داخست وداوای ليكرد كه زینای لهگهلدا ئهنجام بدات، ئهویش به دهنگی بهرز هاواری كردو رازی نهبوو، ئافرهتهكه ووتى: والله.. ئهگهر ئيستا داواكارییهكهم جيبهجئ نهكهی هاوار دهكهم و خهلكی كؤ دهبنهوهو منیش دهليم: ئهم گهنجه به زؤر هاتؤته مالهوه .. ئیتر خؤت باش دهزانیت یان بهند كردن یان كوشتن چاوهرِوانته .. پاشان ئهم گهنجه خوای هينایه یادی و داوای كرد كه له خوا بترسئ كهچی سوودی نهبوو .. كاتئ گهنجهكه ئهوهی بینی ووتى: باشه بهلام ريگهم بده بچمه سهرئاو ... كاتئ كه چووه ئاودهستهكهوه رؤیشت ههموو جل وبهرگهكهی خؤی پیس كرد به پیسی ... كه هاته دهرهوه ئهویش بهو شيوه بینی ههموو كهل وپهلهكهی فرِيداو له مالهكه دهری كرد، ئهویش بهرهو مالهوه رؤیشتهوه كاتئ مندالانی كؤلان بینیان شوينی كهوتن و هاواریان دهكرد: شيت .. شيت .... تاگهیشتهوه مالهوه پاشان خؤی پاك كردهوهو خؤی شوشت .. له پاش ئهوه بؤنی میسكی لئ دههات تاكو مرد .... ئهم داوين پاكییه ئيستا له كولیه؟ كچی وا ههیه ئهمرِئ شهرهفی خؤی به یهك پهیوهندی تهلهفونی دهگؤرِيتهوه یان به دیارییهكی شهیتانی و دهكهويته شوين قسهی بریقهدار لهگهل خراپهكاراندا یان دهكهويته شوين قسهی دوورِووهكانwww.dlzar.tk