Dlzar

ژیانمان له‌م چیرؤكه‌دایه

‌رؤژيك له‌ رؤژان، پیاويك له‌گه‌ل خيزان و منداله‌كانیدا گه‌شتيك به‌ره‌و ژیان ريك ده‌خه‌ن.
له‌ ريگه‌ به‌ پیاويك ده‌گه‌ن له‌سه‌ر ريگه‌كه‌یان وه‌ستاوه ‌و ئاماژه‌ی بؤ ده‌كات كه‌ بووه‌ستيت، دوای ئه‌وه‌ی جامی سه‌یاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ پرسیاری لي ده‌كات تؤ كيییت؟
ئه‌ویش ده‌ليت:
من پاره‌و مال و سامانم.
پیاوه‌كه‌ روو ده‌كاته‌ ژن و منداله‌كانی و ده‌ليت: جيی بكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌لمان سوار بيت؟
هه‌موویان به‌خؤشحالییه‌وه‌ ده‌لين:
به‌لئ به‌لئ‌، به‌مال و سامان ده‌توانین هه‌موو شتيك ئه‌نجام بده‌ین له‌ ژیانمانداو به‌خته‌وه‌ر بین، هه‌رچیمان ده‌وئ پيی ده‌كه‌ین.
ئیتر پاره ‌و سامانه‌كه‌ له‌گه‌لیان سوار ده‌بيت و ده‌بيته‌ هاوريی گه‌شته‌كه‌یان.
سه‌یاره‌كه‌ ده‌روات تاكو به‌ پیاووكی دیكه‌ ده‌گه‌ن، باوكیان پرسیاری لئ كرد كه‌ تؤ كيیت؟
ده‌لئ:
من ده‌سه‌لات و سولته‌و پله‌و پایه‌م.
باوكه‌ رووی ده‌كاته‌وه‌‌ ژن و منداله‌كان و ده‌لئ: بيی به‌ین ئه‌میش له‌گه‌لمان سوار بيت؟
هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ به‌لئ با بيت، به‌ سولته ‌و ده‌سه‌لات ده‌توانین هه‌موو شتيك ئه‌نجام بده‌ین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاواته‌كانمان نه‌هيلین.
ئه‌وجا سولته ‌و ده‌سه‌لاتیش سوار ده‌بيت و ده‌بيته‌ هاورئی گه‌شتی ژیانیان.
خيزان هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌یان و به‌چه‌ند شوين و جيگه‌ی دیكه‌دا تئ ده‌په‌رن و به‌م شيوه‌یه‌ له‌م گه‌شته‌یاندا تووشی كه‌سانيكی زؤر ده‌بن، هه‌ر له‌ ئاره‌زووبازی و شه‌هه‌وات و دونیاو بئ ئاگایی و شتانی تر.
تا رؤژيك تووشی یه‌كيكی تر ده‌ستیان لئ راده‌گريت و باوكیان رووی تئ ده‌كات و ده‌ليت ئه‌ی تؤ كيیت؟
ده‌لئ: من (ئایین)م.
ده‌لي: (ئایین)؟!
ده‌لئ: به‌لئ به‌لئ (ئایین).
ئیتر یه‌كسه‌ر باوكه‌ و ژن و مندال به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌لين: به‌خوا ئيسته‌ كاتی ئه‌وه‌مان نییه‌و ناتوانین بتكه‌ینه‌ هاوريی گه‌شته‌كه‌مان.
ئيمه‌ جارئ ده‌مانه‌ويت له‌م دونیایه‌دا تؤزيك رابويرین دونیاو خؤشی و رابواردنی دونیایه‌مان ده‌ويت.
(ئایین) یش له‌م خؤشییانه‌ بيبه‌شمان ده‌كات و كؤتمان ده‌كات.
ماندوو ده‌بین به‌ خؤبه‌ستنه‌وه ‌و پابه‌ند بوون به‌ فه‌رمان و نه‌هییه‌كانییه‌وه‌.
حه‌لال و حه‌رام و نويژ و رؤژو و زه‌كات و ئه‌م شتانه‌.
ئه‌مانه‌ باريكی قورس و گرانن و له‌م سه‌رده‌می خؤشی ژیانه‌ماندا به‌ ئيمه‌ ناكشين.
ليگه‌رئ با تؤزيك له‌ ژیاندا رابويرین و پابه‌ند نه‌بین به‌ دین و شتی واوه‌.
به‌لام ده‌كرئ دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خؤشییه‌كانی دونیامان تاقی كردوه‌، ئه‌وكات بگه‌ريینه‌وه‌ بؤ لای تؤو بتكه‌ینه‌ هاوريی خؤمان.
ئیتر وازیان لئ هيناو ئؤتؤمبيله‌كه‌یان ده‌ستی كرده‌ رؤشتن.
له‌ پريكدا بینینان وا خالی پشكنین له‌سه‌ر ريگه‌ دانراوه‌ و ئه‌ملاولای ريگه‌كه‌ گیراوه‌.
وشه‌ی بووه‌سته‌ _قف_ له‌به‌رده‌میان قت بۆوه‌.
كاتيك نزیك بوونه‌وه‌ بینیان وا پیاويكی به‌سام و ترسناك وه‌ستاوه ‌و ئاماژه‌ به‌ باوكیان ده‌كات كه‌ له‌ سه‌یاره‌كه‌ بيته‌ خوارئ.
پیاوه‌كه‌ به‌ باوكیانی وت:
سه‌باره‌ت به‌ تؤ ئیتر ليره‌دا گه‌شتی خؤتت ته‌واو كرد، ده‌بئ دابه‌زیت و بيیت له‌گه‌لمدا.
باوكه‌ وه‌ك له‌ بانيك بكه‌ويته‌ خوارئ، له‌قسه‌ كه‌وت و هه‌نگاوی بؤ نه‌نرا.
پیاوه‌كه‌ وتی: من سه‌باره‌ت به‌ ئایین ده‌تپشكنم، ئه‌وه‌ پیاوه‌ی ناوی ئایین بوو ده‌ستی ليراگرتن له‌گه‌ل خؤتان هه‌لتانگرتووه‌؟
باوكه‌ ووتی: نه‌خير. كه‌مه‌كيك ده‌بيت به‌جيم هيشت و ليمانه‌وه‌ دوور نییه‌، مؤله‌ت بده‌یت هه‌ر ئيسته‌ خيرا ده‌چم ده‌یهينم. پیاوه‌كه‌ ووتی: به‌داخه‌وه‌ تؤ به‌هیچ شيوه‌یه‌ك ناتوانیت تازه‌ ئه‌وه‌ بكه‌یت، سه‌باره‌ت به‌ تؤ ئیتر ليره‌دا گه‌شته‌كه‌ كؤتایی پئ هات و گه‌رانه‌وه‌ موسته‌حیله‌. باوكه‌ ووتی: ئاخر له‌نيو سه‌یاره‌كه‌مدا مال و سامان و پله ‌و پایه ‌و ژن و مندال و ..و.. وم له‌گه‌له‌. پیاوه‌كه‌ ووتی: ئه‌وانه‌ هیچ سوود و قازانجيكت لای خوا پئ ناگه‌یه‌نن. ئه‌مانه‌ هه‌موویان به‌جيت ده‌هيلن و وازت لئ دينن. ته‌نها ئه‌و ئایینه‌ سوودی پئ ده‌گه‌یاندیت و به‌خه‌مته‌وه‌ بوو كه‌ به‌جيت هيشت و وازت لئ هينابوو. باوكه‌ پرسیاری لئ كرد: تؤ كيیت؟ ووتی: من مردنم. ئه‌وه‌ی تؤ له‌ ماوه‌ی ژیانی دونیاتدا ليی بؤ ئاگا بوویت وهیچ حسابيكت بؤ نه‌ده‌كرد. ئیتر ملی گرت و له‌سه‌یاره‌كه‌ ده‌ری هينا و راپيچی ژووری ليكؤلینه‌وه‌ی كرد. جا باوکه‌كه‌ روانییه‌ سه‌یاره‌كه‌ی و سه‌یری كرد وا ژنه‌كه‌ی به‌ مال و سامان و منداله‌كانییه‌وه‌ سه‌یاره‌كه‌ ده‌هاژويت و ئه‌میان به‌ غه‌مباری و مال ويرانی به‌جيهيشت. سه‌یاره رؤیشت و كه‌سیان له‌گه‌لی دانه‌به‌زین و باوكه‌ خؤی و كرده‌وه‌كانی خؤی خزينرانه‌ نيوگؤر . له‌م چیرؤكه‌دا په‌ند و ئامؤژگاری بؤ كه‌سانيك هه‌یه‌ په‌ند وه‌رگرتن و بیر له‌ ئاكامی چاره‌نووسی خؤیان بكه‌نه‌وه‌. كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ
www.dlzar.tk

Old school Easter eggs.